ئەو خواردنانەی هەڵگرتنی لە بەفرگردا سوودە تەندروستیەکانی لەدەست دەدات ، تێکدەچێت 

پێنج لەو خواردنانەی نابێ لە بەفرگردا دابنرێت ، کە زۆربەی کەسەکان وا دەزانن بەفرگر شوێنێکی باشە بۆ پاراستنی خواردنەکان .

خواردنەکان بریتین لە :

– تەماتە کە بەتەواوی پێنەگەشتبێت باشترە لە بەفرگردا دانەنرێت، کاتێک باشە تەماتە لە بەفرگردا بێت کە بە تەواوی پێگەشتبێت، تەماتەیکوڵاو یان لە خواردندا بەکارهاتوو پێویستە لە سێ ڕۆژدا زیاتر لە بەفرگردا هەڵنەگیرێت ، چونکە دوای ئەو ماوەیە خراپ  دەبێت .

 – پیاز  یەکێکە لەو سەوزەواتانەی توانای بەرگەگرتنی شێی نیە ، بۆیە نابێت لە بەفرگردا دابنرێت .

– نان  هەڵگرتنی نان لە بەفرگردا باش نیە، لە بەفرگردا نیشاستەکەی ناوی دەگۆڕێت بۆ شەکر ، دەبێتە هۆی قەڵەوی هەروەها بەرگەی شێیزۆر ناگرێت و کەڕوو دەکات 

– شوتی تەواو واتە لەت نەکراو ، شوتی تەواو پێویستی بە بەفرگر نیە ، چونکە لە پلەی گەرمی ژووردا دژە ئۆکسانەکانی زیاتر تێدایە ، کەدەیپارێزێت وەک لە پلەی بەفرگر، بۆیە ئەگەر شوتی لەتکراو بوو  پێویستی  بە بەفرگر نیە ، تەنیا لە ژووردا دابنرێت و تیشکی خۆریبەرنەکەوێت .

-هەنگوین  تابتوانرێت نابێت هەنگوین لە بەفرگردا دابنرێت ، چونکە هەوای ساردی بەفرگرەکە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کەڕوولەسەری ، هەروەها ژەهراوی دەبێت و دەبێتە هۆکارێکە بۆ هەوکردنی ڕیخۆلەکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گەرمی بەرنەکەوێت و لەشوێنێکی فێنک و وشکدا دابنرێت.

ئامادەکردنی : نیگا  علی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *