ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ چەندە تاوەک ئێستا لە قەزای شارەزوور ، ئایا ڕێژەکە دڵخوازی جوتیارانە؟

فەرەیدون حسن لێپرسراوی کەشناسی و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارەزوور بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند : بۆ ئەمساڵ و لە کۆتا بارانباریندا لە بەرواری ١٤/١/٢٠٢٣ بڕی ٨.٤ملم باران باریوە لە سنوری قەزای شارەزوور ، کۆی گشتی بارانبارین لەم ساڵدا و تاوەک ئێستا بریتیەلە ١٥٣ملم ، وە ساڵی ڕابردوو لە هەمان کاتدا ١٧٣.٦ملم باران باریووە .
بەپێی ئەم ڕێژەیەبێت ، باران بارینی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی پار کەمتر بووە تاوەک ئێستا .
ڕەنگە ئەمە بێتە پرسیار لای خەڵک ئەمساڵ بارانبارین زیاتربووە بۆ ڕێژەکە کەمترە ، ساڵی پار باران بارین دواکەوت تاوەک مانگی ١٢ بەڵام ئەمساڵ بارانبارین بە پیچەوانەوەبووە و لە مانگی ١٠ بارانبارین دەستیپیکرد .
کۆتا بارانبارینی ئەمساڵ لە بەرواری ١٤/١/٢٠٢٣ بە دڵی جوتیاران بووە و دەڵین بارانەکە وای کردووە زەویەکە کەش بداتەوە و گەنمی ئەمساڵ جوانتربێت و بەدڵی جوتیاران بێت ، جیاوزتربێت لە ساڵی پار کە بەرهەمی گەنمەکەیان دڵخوازی خۆیان نەبووە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *