بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور فرۆشتنی کەل و پەلو ئامێری لەکارکەوتووی ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڕیارە پرۆسەی فرۆشتنەکە لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا لە بینای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئەنجام بدرێت.
نرخی سەرەتایی کەل و پەلەکان بە ٧٥,٠٠٠ دینار دیاری کراوە هەر کەسێک کە دەیەوێت بەشداری لە پرۆسەی کڕینەکەدا بکات پێویستە چەکی بانکی پەسەندکراو لەلایەن بانکێکی حکومی پێبێت و لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئامادە بێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
• هەر کەس و لایەنێک خواستی بەشداریکردنی هەیە لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەی جارنامەکە سەردانی (پ.ب.شارەزوور) بکەن بۆ خستنە رووی خواستی کڕین.
• بەشداربوو پێویستە ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی پێبێت .
• ئەو بەشداربووەی زیادکردنەکەی بۆ دەرئەچێت پابەند دەبێت بە پێدانی تەواوی خەرجی بڵاوکردنەوەو ڕسومات و کرێی خزمەت بە بڕی(٢٪) ی ئەو نرخی فرۆشتنەی بۆ دەوەستێتەوە.
•بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەل و پەلەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور/گۆگاکان بکەن.
پێداچوونەوە و ڕێکخست : کاشان قادر

