وتەبێژی کەشناسی عێراق (عامر جابری) رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کەشوهەوا لە ئێستادا هیچ لەبار نییە بۆ بارینی باران لە هیچ بەشێکی وڵاتدا.
عامر جابری ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وڵات لە رووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە چووەتە ناو قۆناغی “پشکۆی هاوین”ەوە، بۆیە لەهەندێ ناوچەی پارێزگای بەسرە رێژەی شێ بەرزدەبێتەوە.
دەشڵێت، لەناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات بەهۆی خێرایی باوە تۆز بەرزدەبێتەوە بۆ ناو هەوا، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە گەردەلول هەڵبکات و ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین.