شارەزوور نیوز – پێشڕەو موحەممەد
بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە وتەیەكیدا بۆ ئامادەبوان ڕایگەیاند، ناكرێت ژیان بوەستێ بەهۆی ئەم قەیرانە یەک لە دوایەکانەی کە ڕوبەڕوی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، و دەبێت ژیان بەردەوامبێت چونكە ئەركی ئێمە وەكو رۆشنبیری و هونەری ئەوەیە نەوەستین لە ئەرك و چالاكی رووناكبیریی و هونەریی.
وتيشى: شانۆی شەقام، هونەرێكی تازەیەو كە خزمەت دەكات بە بیروباوەڕی نوێ، جا بیروباوەڕەكە سیاسیی بێت یان كۆمەڵایەتی بێت، یان هەر بوارێكی تر بێت و لەدەرەوەی هۆڵەكان پێشكەش دەكرێت و ئێمە ماوەی پێشوو لە شاری مەریوان بینیمان. لێرەوە دەمەوێت سڵاو بنێرم بۆ پێشمەرگە، كە ئێمەیان پاراست و ئەوان بوونە مایەی داكۆكی لەجەستەو كیانی ئێمە و هەر گەورەن لامان.
حسن محمد صالح، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان تایبه‌ت به “شاره‌زوور نیوز”ی ڕاگه‌یاند : فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام له ڕۆژی 1/11/2017 تاكو 3/11/2017 به‌رده‌وام بوو به به‌شداری كۆمه‌ڵێك گروپی شانۆی شاره‌كانی ناوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداریان كردوه له‌م فیستیڤاله
گوتیشی، له ساڵی 2010 تاكو سالی 2013 چوار فیستیڤاڵی هه‌مان شێوه‌مان ئه‌نجامداوه به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له ساڵی 2014 تاكو سالی 2016 هیچ فیستیڤاڵێكمان ئه‌نجام نه‌داوه ئه‌مسالیش پێنجه‌مین فیستیڤاڵمان ئه‌نجامدا .