زیانی خوێندگاکانی شارەزوور ڕاگەیەندرا.. هەندێکیان دەبێت بڕوخێنرێت.

     شارەزوور نیوز – ئاشتی کەریم

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، “بڕی (512,328,000)پێنج سەد و دوانزە ملیۆن و سێ سەد و بیست و هەشت هەزار زیان بە خوێندنگاکانی قەزاکەمان کەوتووە”.

لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەرووەردەی قەزای شارەزوور کە وێنەیەکی دەست “شارەزوور نیوز ” کەوتوە زیانەکانی خوێندنگاکانی تێدا خراوەتە ڕوو.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

لە بوومەلەرزەکەی 12 /11 ی ئەم مانگە زیانی زۆری بە قوتابخانەکانی سنورەکەمان بەم شێوەیەن:

قوتابخانەی ئامادەیی شەهید دانایی کوڕان کە دەکەوێتە مەرکەزی قەزای شارەزوور ەوە پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەیە بە بڕی 1،565،000پانزە ملیۆن و سەد و حەفتا و پینج هەزار دینار هەیە.

ئامادەیی شەمێرانی کچان کە دەکەوێتە مەرکەزی قەزاکە پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەیە بە بڕی 6،350،000 شەش ملیۆن سێ سەد  و پەنجا هەزار دینار.

ئامادەیی شەهید بەختیاری تێکەل کە دەکەوێتە ناحیەی وارماوە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە بە بڕی 29،981،000 بیست و نۆ ملیۆن و نۆ سەد و هەشتا و یەک هەزار دینار.

قوتابخانەی بێسارانی بنەڕەتی کە مەرکەزی قەزای شارەزوورە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە بە بڕی 21،309،000 بیست و یەک ملیۆن و سێسەد و نۆ هەزار دینارە.

قوتابخانەی قەرەگۆلی بنەڕەتی کە لە ناحیەی وارماوەیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە بە بڕی 4،925،000 چوار ملیۆن و نۆسەد و بیست و پینچ هەزار دینار. 

قوتابخانەی کاروانی بنەرەتی  کە سەر بە ناحیەی وارماوەیە پێوستی نۆژەنکردنەوە بە بڕی 22،396،000 بیست و دوو ملیۆن و سێ سەد و نەوەد وشەش هەزار دینارە.

قوتابخانەی هەوارانی بنەڕەتی کە لە ناحیەی  وارماوەیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە هەیە بە بڕی 930،000 نۆسەد و سیی هەزار دینارە.

قوتابخانەی کانی مرواری کە سەر بە گوندی کانی مروارییە لە ناحیەی وارماوە  پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە بڕی 9،902،000 نۆملیون و نۆسەد دوو هەزار دینارە.

قوتابخانەی گەرمیان کە سەر بە ناحیەی وارماوایە کە پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەیە بە بڕێ 28،000،000 بیست و هەشت ملیۆن دینارە.

قوتابخانەی شارەزوور کە لە مەرکەزی قەزای شارەزوورە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە بە بڕی 2،500،000 دوو ملیۆن پێنچ سەد هەزار دینارە.

قوتابخانەی ئالانی شارەزووری بنەڕەتی کە لە گوندی ئالانە کە پێویستی  بە تێکدان و دووبارە دروستکردنەوەیە بە بڕی 170،000،000 سەد و حەفتا ملیۆن دینارە.

قوتابخانەی حاسڵی بنەرەتی کە لە گوندی حاسڵە کە پێویستی بەتێکدان و دووبارە دروستکردنەوەیە  بە بڕی170،000،000 سەد و حەفتا ملیۆن دینار.

کە کۆی گشتی ئەو پارەی پێویستە بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەکاتە بڕی 512328000 پێنج سەد و دوانزە ملیۆن و سێ سەد و بیست و هەشت هەزار دینارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *