بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور داوایەکی ئاڕاستەی قائیمقامی قەزاکە دەکات کە ڕێگری بکەن لە دیاردەی سوڕانەوەی ماتۆڕو ئۆتۆمبیل و بەرزکرنەوەی تەجیل لە بەردەم خوێندنگاکانی کچاندا.
لە نوسراوێکی پەروەردەی شارەزوور کە وێنەیەکی دەست “شارەزوور نیوز” کەوتوە وتی، “بەڕێزان وەک ئاگادارن لە سنوری قەزای شارەزوور و ناحییەی وارماوا، چەند قوتابخانە و خوێندنگایەکی کچان هەیە، و لە کاتی کۆتای هاتنی دەوامیان دیاردەیەکی نەشیاو بەدی دەکرێت لە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبیل بە زیادکردنی دەنگی تەسجیل و سوڕانەوەی هەندێک لە گەنجان لەو کاتەدا بووەتە دیاردەیەکی نەشیاو.
وتیشی، بۆیە داواکاین لەبەڕێزتان کە لیژنەیەک دروست بکرێت لە ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ کە ڕۆژانە لە کاتژمێرەکانی (11:30بۆ12:30)ی نیوەڕۆ و(3:30بۆ4:30) لە بەردەم هه ریەک لە قوتابخانەکانی (مەشخەڵان, بێریفان, ئالان, ئامادەی شەمێران,ئامادەی شەهیدسیروان)لە هەڵەبجەی تازە, وەهەریەک لە(قوتابخانەی شەیدستار, ئامادەی نیشتیمان, ئامادەی چوارچرای ئێواران) لە ناحییەی وارماوا دابنێرێت بۆ زیاتر دڵنیابوونی کەسوکاری خوێندکارانمان.