نەوزاد سەعید
لێرە و لەوێ هەندێک موسڵمان وئەندام و کادیرى لایەنە ئیسلامیەکان کەوتونەتە کافرکردن و مرتدە کردنى ئەوبرا موسڵمان و ئیسلامیانە کە لەگەل د کتۆر بەرهەم هاوپەیمانیەکى سیاسیینا پێک هێناوە بۆئەم قۆناغە ى کارى سیاسى کە هه مومان دە بینین چۆن هه ردووحیزبى پارتى ویەکێتى کوردستانیان هە راج فرۆش کردوە . هاوپەیمانیک کە دژایەتى بنەما نە گۆرەکانى ئیسلامى تێدا نە بێت بۆچى دە بێت حەرام
ئەوانەى هاوپەیمانیەکەى هاوپەیمانى بە کافر و مرتدە ناودەبەن بێجگە لە دەمارگیرى پیسى حیزبى نە بێت شتێکى ترنیە هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى ودادپەروەرى کارى سیاسى دەکەن لە چۆنێ تى بەرێوبردنى حکومەتدا . نەک دە عوە وبانگەواز ئەوخوشک وبرایانە ى نێو هاوپەیمانى بۆخۆیان وە ک تاک ئازاد مومارە سە وشوێن کەوتە ى چی دینێکى ئاسمانى یان زەمینن ..بەلام وەک قەوارە نە جێ بەجێ کارى علمانین نە دژایەتى ئیسلام دەکەن …..بۆیە ناکرێت لە بەر چەند کورسییەک ودەنگێک دەمارگیرانە و بە چاویلکەى حیزب بیانەوە بکەویتە کافرکردن و مرتدەکردتى موسلمانان …….دەکرێت وڕێگە پێداراوە بڵێت گەندەڵى و وەک تاک هه ندێکیان پیشتردەستیان هه بووە لە خراپەکاریدا بەلام کافرکردن ومرتدە کردن , فکرە وبۆچۆنیکى ترسانکە ئاکامی باش نابێت ئەگەر ڕێگرى لێ نەکرێت