خولەکە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٣ بەیاری نێوان دەرون * زانکۆ دەستپێدەکات لە یاریگای خالی کاکەم بە سەرپەرشتی لێژنەی تیپەمیلیەکانی قەزای شارەزوور .
یاسا و ڕێنمایی خولی پلە ( یەکەکان ) بۆ ساڵی 2024
1-خولەکە پێك هاتووە لە ( 14 ) تیپی پلە یەك بەشێوازی (دوو) کۆمەڵە دەبێت
2-لە هەر کۆمەڵەیەك ( دوو )تیپ سەردەکەوێت بۆ چوار گۆشەی زێڕین
پاشان بە شێوازی خوول یاریەکان دەڕوات و پاڵەوان دیاری دەکرێت, دوو تیپی کۆتای کۆمەڵەکان دادەبەزێت بۆ ڕیزی تیپە پلە دووەکان
3-هەر تیپێ بەشدار نەبێت بە پێی دەستوری لیژنەکەمان ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و دادەبەزێنرێت بۆ پلەیەك خوار تر
4-تایمی یاریەکان ( 45) خولەك دەبێت و بۆ هەر شەوتێك ، پشوی نێوان گێمەکان( 15) خولەکە و لەهەر یاریە( 5 )گۆڕانکاری ڕێگە پێدراوە
5-پەیڕەوی یەك پۆشی دەکرێت و قاچ پرێز و نیشانەی کاپتنی مەرجە
6-پێویستە سەرجەم تیپەکان پێش دەست پێکی یاریەکانیان دڵنیا بنەوە لە ناو و گواستنەوەکانیان بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسن پێش دەست پێکی خوول فۆڕم دەدرێتە تیپەکان دەبێت ناووی تەواووی یاریزانەکان تۆمار بکەن هەر کەس ناووی لەوو فۆڕمە نەبێت ڕێگە نادرێت یاری بکات
7-هەر یاریزان لەدەرەوە وڵات بگەڕێتەوە لە هەر کاتێکی خوولەکەدا بێت .مافی یاری کردنی هەیە بۆ تیپەی کە خۆی بێەوێت
8-( سێ ) کارتی ( زەرد ) یاری دواتر یاری ناکات و کارتی (سوور ) لەهەر قۆناغێ بێت یاری دواتر یاری ناکات، تەواوی کارتە( زەرد ) ەکان لە چوار گۆشەی زێڕین دەسڕێتەوەوە
بەڵام کارت ( سور ) هەر دەمێنێتەوە
9-هەر تیپێ بەهەر بیانویە نەیەتە یاریگا یان یاریگا بەجێبهێڵێت دوای وەستانی کاتی یاسایی بۆ ماوەی 15 خولەك فیکەی کۆتایی یاری لێ دەدرێت دژی بە ئەنجامی 3 بە سفر ..وە ئەگەر لەکاتی یاری بوو ئەنجام( 3 گۆڵ) زیاتر بوو بۆ تیپی براوە ئەنجامە گەورەکە و گۆڵەکان ئەژمار دەکرێت و گوڵی تیپی دۆڕاو ئەژمار ناکرێت دەبێت بە ( سفر )
10-ناوچەی هونەری تیپ تەنها
ڕاهێنەر- ی.ڕاهێنەر – سەرپەرشتیاری تیپ و پزیشک و یاریزانی یەدەك دادەنیشێ وە پێویستە دەستەی ڕاهێنەران باجی ڕاهێنەریان هەبێت بەناو و وێنەی خۆیانەوە بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن بەبڕی (15) هەزار دینار
11-تانە (اعتراض) بۆ ماوی( 24 کات ژمێر )بە نوسراو و ئیمزا وەردەگیرێ واتە بە تەلەفون و سوشیال میدیا کاری پێناکرێت بۆ زانیاریتان بڕی (25) هەزار وەردەگیرێ لەحاڵەتی دروست بونی تانە ئەو بڕە پارە دەگەڕێتەوە
12-بۆ خولەکە بۆ هەر پێشهاتێك کە ڕوون نەبێت و لە دەستوری لیژنەی تیپە میللیەکان نەبێت پەنا بۆ کەسانی شارەزا دەبەین و قسەکانیان دەکەین بەسەرچاوە و بڕیاری کۆتایی لەوان وەردەگرین بۆ ئاگاداریتان
13-بۆ دیاری کردنی ڕیز بەندی یەکەم و کۆتایی خول کار بەم شێوازە دەکەین
خاڵ
ٲ- یاری نێوان
(- و+ )- ب
ج- گۆڵ کردن
د-گۆڵ لێکران
ھ – کارتی زەرد و سوور . کارتی سور بە 2 زەرد ئەژمار دەکرێت.
و- لەحاڵەتی یەکسان بونی هەموو ئەوانە یاری یەکلاکەرەوە دەکرێت.
14-دەست پێکی یاری و یەك پۆشی و باج مەرجی سەرەکی خولە هەر تیپێ کەم و کورتی هەبێت سزای دارایی دەدرێت
15-پاك ڕاگرتنی جێگەی یاریزانی یەدەك و ژووری خۆ گۆڕینە ئەرکی هەموانە تکایە لەحاڵەتی پاك نەکردنەوە سزای دارایی دەدرێت
16-یاری دواخستن تەنها بۆ کەسی یەکەم دەبێت لە ستافی ڕاهێنەران و یاریزان بۆ ئاگاداریتان
17_هەر یاریزانێك یان وەرزشکارێك ناووی لە فۆڕمی هەر تیپێکی ئەم شارە یان تیپی ژێر دەسەڵاتی لیژنەکەماندا هەبیت. چی لەدەرەوەی یاریگاو لە ناوو یاریگا لەکاتی بەڕێوە چوونی یاریەکانی خولی پلە یەکەکان . هەستێت بە ئاژاوو شەڕوو درووست کردنی کێشەو یان جنێوودان و وشەی نەشیاوو بەرانبەر بە لیژنەکەمان و بەرانبەر ستافی ناوبژیوانان ئەوا بە پێی دەستوری لیژنەکەمان ماڵەی لەگەڵ دەکرێت
و ئەم سزانەی
خوارەوەیش دەی گرێتەوە
- -بڕی ( 300 ) هەزار دینار غەرامەی تیپەکەی دەکریت پێش دەست پێکردنی یاریەکان دەبیت تەسلیمی لیژنەکەی بکات
- -بۆماوەی ساڵێك ڕادەگیرێت بە پێی جۆری کێشە و شەڕوو ئاژاوەکە
- -ئەگەر پێوست بکات لە دادگایش لیژنەکەمان ڕێکاری یاسای دەگرینە بەر بەرانبەری
18_ هیچ ڕاهێنەرو یاریزانێکی پلە یەك و پلە دوو پلە سێ مافی هاتنە ژوورەوەیان نییە بۆ نێوو یاریگا لە کاتی بەڕێوە چوونی یاریەکاندا تەنها
ستافی یانەی وەرزشی شارەزوور ئەندامانی لیژنە نەبێت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت
19_ ستافی بەڕێوەبەرانی تیپ و یاریزان لەحاڵەتی وەرگردنی کارتی ( سور ) دەبێت بچێته دەرەوەی یاریگا لەحاڵەتی نەچوونی بۆ دەرەوەی یاریگا سزایی دارایی دەدرێت و بۆ ماوەی یەک مانگ ڕادەگیرێت
20_ سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 4/30 دەست پێدەکات هەرتیپێک پاپەندی کات نەبێت سزایی دارایی دەدرێت و هەرکات پێوست بێت گۆڕانکاری لەکات دەکەین.
بەهیوای سەرکەوتن و خولێکی پڕ چێژ