بەرهەم حسین رەمەزان
دکتۆر حمزە شەمێرانی پزیشکی منداڵان و تازە لەدایکبووان دەڵێت : منداڵی تازە بوو پێویستە لە هەفتەی یەکەمدا پزیشک بیبینێت و پشکنینی بۆ بکات چونکە :
– لە بیست و چوار سەعاتی یەکەمدا ئەبێت میز بکات
-لە چل و هەشت سەعاتی یەکەمدا ئەبێت پیسایی بکات
– زۆربەی مناڵ لەو تەمەنەیا توشی زەردویی ئەبێت و پێویستی بە پشکنین هەیە
-هەندێک حاڵەتی زگماکی هەیە کە لە کاتی لەدایک بوون دەرناکەوێ پێویستە لەو کاتەیا پشکنینی بۆ بکرێت
-پێویستە دڵنیا ببیتەوە لەوەی کە مناڵەکەت شیر خواردنی باشە و ڕشانەوەی زۆر نییە و کێشی لەشی زۆر کەمی نەکردووە(ئاساییە لە هەفتەی یەکەمی تەمەنی ١٠% کێشی لەشی کەم بکات)
-ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان ئەخۆن ئەبێت ڤیتامین دی وەربگرن و بڕەکەیان بۆ دیاری بکرێت