جوتیارانی سلێمانی دژی زۆربوونی باج گردبوونەوە

بەشێک لە جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دژی زۆربوونی باج لەبەردەم عەلوەکەدا گردبوونەوە.
بەپێی لێدوانی جوتیارەکان، کەسێک لە پێش عەلوەکەدا دانراوە و هەر جوتیارێک کە بچێتە ژورەوە دەبێت ٥ پێنج هەزار دینار وەک باج بدات و لەبەرمبەردا پسوڵەیەکی نافەرمی دەدرێتی کە هیچ شتێکی فەرمی یان مۆرێکی لەسەر نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *