لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا کە واژووی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ئاماژەبەوەکراوە:” ئەوئۆتۆمبێلانەی بەهۆی کەموکوڕییەوە تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، لەکاتێکدا بڕوانامەی COCشیان هەیە، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن و ژمارەیان پێدەدرێت، بەڵام بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە ژێرئاوکەوتوو و بڕاوە و سووتاون.
هەروەها لە دوای دەرچوونی بڕیارەکەوە، رێگە بە هاتنەناوەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت کە لە پشکنینەکاندا دەرنەچێت، هەر کۆمپانیایەکی پشکنینیش سەرپێچیبکات سزا دەدرێت.