دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ وەلەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی بەڕێز دادوەر سەبارەت بەو ئاگرەی لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە سنورى (گوندی بێستانسوور ) ى سەر بە ناحیەی عەربەت کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی (٥٠٠ داری بی و چنار) سووتابوو دووکەس بەوتۆمەتە دەستگیرکران ..
لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی تۆمەتبارانى ڕووداوەکە بەسزای یاسایی خۆیان بگەن .