بەرهەم حسین رەمەزان
ئێوارە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19-5-2025 لە گوندی قەڵبەزەی سەر بە قەزای شارەزوور دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتیایەک دەکرێت و گیان لەدەستدەدات.
هاوڵاتیەکە ناوی (ج. م. ح) تەمەنی ٥٨ ساڵە،بەهۆی دەستڕێژی گولەوە فیشەک بەر سەری کەوتبوو پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ لە قەزای شارەزوور گیانی لەدەستدابوو.
بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان هۆکارەکەی بۆ بوونی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
لەلایەن پۆلیسی شارەزوورەوە پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستیپێکردووە.