بەرهەم حسین رەمەزان
قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور ڕایگەیاند ئەمرۆ(١٤-٥-٢٠٢٥)لە دیوانی قايمقاميەت بەسەرپەرشتی بەرێز ( رزگار غفور )قایمقامی قەزای شارەزوور و بەئامادەبونی بەرێوبەری ناحیه؛ لیژنەی ئارامی و ئاسایش کۆبووە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دوای گفتوگۆی بەشداربووان لەپێناوبەرژەوەندی گشتی چەند بریارێک درا ؛
١- بازاڕ و دوکان و کافتریاکان و بلیارد و نێرگەلەخانە و شوێنەگشتیەکان تاکاتژمێر (١) شەو ڕێگا پێدراون بکرێنەوە لەدوای ئەو کاتژمێرەروە قەدەغەیە ڕوروبەروی لێپرسینەوە و رێکاری یاسای دەبنەوە.
٢- لەبلیارد و کافتریا و نێرگەلەخانەکان چوونەژورەوە بۆ گەنجانی خوار تەمەنی(١٨)سال قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە خاوەنی دوکان و بلیارد و کافتریاکان ڕووبەڕوی لێپێچینەوەی یاسای دەبنەوە.
بەهیوای سەلامەتی هەمولایەک





