دەستدەکرێتەوە بە چاکردنەوەی ڕێگەی ڕۆشتنی قەرەگۆل بۆ زەڕایەن


دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا لایەنانی پەیوەندیداری ناوچەکە نوسراویان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی کرد سەبارەت بە هەڵوەشانی ڕێگەی زەڕایەن بۆ قەرەگۆڵ کرد بەهۆی تێکچونی ڕێگاکەوە دروستبونی چاڵ و چۆڵی، تێکچوونی ئەم ڕێگە ئاستەنگی و بێزاری بۆ شۆفێران دروستکرد ، دواتر بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان لەسەر بودجەی بەڕێوەبەریەتیەکە بڕیاریدا بە چاکردنی ڕێگاکە.


پێش جەژنی قوربان کار لە ڕێگاکەدا کرا بۆ چاکردنەوە و دواتر کارەکان وەستا تاوەک ئێستا کاری تێدا نەکراوەتەوە.


شارەزوورنیوز پەیوەندی بە بەڕێز ( ئاوارە حەمە شەریف) بەڕێوەبەری زەڕایەن کرد سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی چاکردنەوە ڕێگاکە بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە دا : لە سبەینێوە ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی دێنەوە ناوچەکە لە سەرەتادا پردی زەڕایەنی کۆن قیرتاودەکرێت بۆ نەمانی لۆد لە سەر ڕێگاکە دواتر لە ئاڕاستەی ( میرەدێ) وە بۆ ناو ( زەڕایەن ) دەست دەکرێت بە چاکردنەوەی ڕێگاکە لە پاشان لە مزگەوتی دەروازەوە بۆ قەرەگۆڵ ڕێگاکە چاک دەکرێتەوە بە دوو پڕۆژە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *