ئەمڕۆ دوو شەممە 31/تەموزی/2017 لیژنە هاوبەشەکانی قیمقامێتی قەزای شارەزوور و ناحییەی وارماوا لە درێژەی کار و چالاکی و بەدواداچون و گەڕانەکانیان لە نێو قەزاکەدا، توانیان دەست بەسەر چەند تەنێک خواردن و خواردنەوەدا بگرن.
ڕزگار غەفور، قایمقامی قەزای شارەزوور لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەزوور نیوز)ڕایگەیاند، خۆشبەختانە لیژنەکانمان توانیویانە 8 تەن خۆراک و مەوادی بەسەرچوو دەست بەسەریدا بگرن کە بریتیبووە لە (خواردن و خواردنەوە و شامپۆ و معەتەر و مەوادی پاکژکەرەوە و جوانکاری ئافرەتان و گۆشتی حەیوان و جگەری مریشک و دەمانچە و ترەقە و لێزەر)پێکهاتبون
وتیشی، ئێمە ئیجرائاتی خۆمان بەرامبەر بەو کەسانە کردووە، توانیومانە (18 پیشەوەر غەرامە کراوە بە بڕی (900,000)هەزار دیناری عێڕاقی و 114 مۆڵەت دەر کراوە و 231 پێناسەی تەندروستی دەرکراوە و پیشەوەرێکیش دراوەتە داگا و 5 دوکان داخراون )
سەبارەت بەرزکردنەوەی نرخ لە نێوبازاردا ئامەژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیانیش دڵنیادەکەینەوە ئەم هەواڵانە دورن لە ڕاستییەوە وە ئێمەش هەر پیشەوەرێک نرخی شتومەکەکانی بەرز بکاتەوە ئێمە ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکەین ڕوبەڕوی دادگای دەکەینەوە، وە ئێمە چاودێرییەکانی بازاڕ چڕتر دەکەینەوە و ژمارەی پەیوەندیکردن بە لیژنەکانی چاودێری بازاڕ لەم دوڕۆژەدا بڵاو دەکەینەوە
.ڕایشی گەیاند، ئەمڕۆ لە گەڵ لیژنەی ئەمنی قەزاکە بڕیارمان داوە بچینە نێو بازاکەوە و چاودێریان بەکەین