٢٤ كاتژمێر كاره‌با نادرێت به‌هاوڵاتیان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشاندا به‌دانانی‌ جۆزه‌ی‌ 20 ئه‌مپێری‌ بۆ ناحیه‌ی‌ وارماوا



كامه‌ران عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ شاره‌زوور لە لێدوانێکیدا بە (شارەزوور نیوز)ی ڕاگه‌یاند، به‌رنامه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ جۆزه‌ی‌ 20 ئه‌مپێری‌ بۆ ناحیه‌كه‌مان، په‌یوه‌ندی‌ به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانیه‌وه‌ هه‌یه‌، پێویست به‌وه‌ده‌كات لیژنه‌یه‌كی‌ بۆ دروستبكرێت لای‌ ئه‌وانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا لیژنه‌كه‌ دروستنه‌كراوه‌


وتیشی‌،به‌زوترین كات هه‌وڵده‌ین ده‌ستبه‌كاربین بۆ دانانی‌ جۆزه‌كه‌، سه‌ره‌تا له‌گونده‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌دانانه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ گونده‌كان كاره‌بای‌ مۆلیده‌یان نییه‌ ته‌نها كاره‌بای‌ نیشتمانیان هه‌یه.
سنوری‌ ناحیه‌ی‌ وارماوا 47 گوند له‌خۆده‌گرێت له‌و ڕێژه‌یه‌ش 13 گوندیان جۆزه‌ی‌ 20 ئه‌مپێریان بۆ دانراوه‌و له‌ئێستادا كاره‌بای‌ 24 كاتژمێریان هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ به‌نوسراوی‌ ڕه‌سمی‌ ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه‌ له‌سه‌ر دانانی‌ جۆزه‌كه‌ بۆ ناحیه‌كه‌مان، به‌ڵام به‌دانانی‌ گره‌نتی‌ ئه‌وه‌نییه‌ 24 كاتژمێر كاره‌با هه‌بێت، به‌ڵكو پێده‌چێت 20 كاتژمێر كاره‌با بدرێت به‌هاوڵاتیان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *