هاوڵاتیانی شارەزووور گەنجان بە چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری سەرقاڵ دەبن

شارەزوور نیوز ـ پەیام علی  
ئاستی ڕۆشنبیری تاکەکان لە قەزای شارەزوور لە گەشەکردندایە و شارەزایان پێیان وایە هۆکاری سەرەکی ئەم گەشەکردنە ئەو خول و سیمینار و کۆڕانەیە کە لەقەزاکە سازدەکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت بەڵام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەڕێوەچونی چالاکییەکان نەبووە.
 
ژوان عومەر، هاوڵاتییەکی دانیشتوی قەزای شارەزوورە و بۆ (شارەزوور نیوز) وتی، “سوپاس بۆخوا ئاستی ڕۆشنبیری لە ناوچەکەماندا بەڕێژەیەکی باش پەرەی سەندوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خول و چالاکیانەی کە لە ناوچەکەماندا دەکرێتەوە”.
وتیشی، “هیوادارم لەداهاتودا کار بکرێ بۆ زیاتر بەرچاو ڕونی هاوڵاتیان و زیاتر پەرە بەچینی گەنجان بدرێت لە قەزاکەماندا، هەرچەندە کار کراوە بۆ ئەوەی کە جەنجانمان سەرقاڵ بکەن بەڵام ئەو هەوڵانە لە ئاستی پێویستدا نەبووە”.
هاوکات عوسمان عبدواللە، چالاکەوانی کۆمەڵەی مەدەنی بۆ(شارەزوور نیوز)وتی، “جێگای خۆشحاڵیە ئاستی ڕۆشنبیری لە قەزاکەماندا بەڕێژەیەکی بەرچاو لە گەشەکرندایە و هاوڵاتیان تاڕادەیکی باش هۆشیار بونەتەوە”.
وتیشی، “هۆکاری ئەم گەشە کردنەش دەگێڕمەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و ڕێکخراوەکانی قەزاکە  کە پشکی شێریان بەرکەوتوە   لەڕۆشنبیرکردن و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیاندا بەهۆی ئەو خول و سیمینار و کۆڕانەی  کە لە قەزاکەدا سازی دەکەن”.
مەریوان تۆفیق، بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بۆ(سایتی شارەزوور) وتی، “جێگای خۆشحاڵیە ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری لەم قەزایە توانیومانە لەماوەی خولی هاوینەی خۆماندا بەدەیانی خول و سیمینار و کۆڕ  ببەستین و خۆشبەختانە هاوڵاتیان ئامادەبوونێکی بەرچاویان هەیە لەکارو چالاکیەکانماندا”.
وتیشی، “تاڕادەیەک توانیوامان  گەنجانێکی زۆر لە چایخانە و سەر شەقامەکان دەربێنین ڕۆشنبیری و هونەریان پێ بناسێنین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەماوەی خولەکاندا چەن خولێکی ڕاگیاندن و فێرکاری لەبوارەکانی کۆمپیوتەر و  شانۆمان کردۆتەوە بۆزیاتر بەرچاو ڕونی هاوڵایانی قەزاکەمان”.
ئاماژەی بەوەدا، “ڕێژەی بەژداری کردن بۆ هەر خولێک زیاتر لە 30 بەژداربوو بوە بەکچ و کوڕەوە و بەردەوام ڕێژەکە لەزیادبوو ندایە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *