ویبسایتی شارەزوور نیوز پانێڵێک بۆ ڕونکردنەوەی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ڕیفراندۆم ئەنجامدا.

شارەزوور نیوز – کاروان کەریم
بەرواری ٢٠١٧/٩/١٧ ویبسایتی شارەزوور نیوز بەهاوبەشی بەڕێوەبەراتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور، هەستا بە ئەنجامدانی پانێڵێک لەسەر پرسی ڕیفراندۆم.
سەربەست شێخ بورهان، لێپرسراوی تەکنیکی ، دارای ویبسایتی شارەزوور نیوز لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “لەگەڵ نزیکبونەوەی هەرێمی کوردستان لە گشتپرسی ئێمە هەستاین بە سازدانی ئەم پانێڵە بۆ ڕونکردنەوەی پەیامی لایەنە سیاسییەکان بۆ خەڵک”.
وتیشی، “بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حزبی و حکومی و کەسایەتی و چالاکوان و ڕۆشنبیرانی سنوری قەزای شارەزور، لە هۆڵی ڕۆشنبیری شارەزوور، گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان نوێنەری حزب و ئامادەبوان بەڕێوەچوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نوێنەری حزبەکان بریتیبون لە (صباح قارەمانی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی) و (ئازاد تۆفیق،نوێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان) و (ئومێد حمەعلی، ئەندامی پەرلەمانی کورستان و نوێنەری گۆڕان) ئامادەبوبون، وە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان (عەتا شێخ حەسەن) بەهۆی هاتنە پێشی وەک خۆی دەڵێت کۆبونەوەیەکی لە ناکو ناتوانرێت ئامادەببێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئامانجی پانڵە ئەوەبوو، بۆ هاوڵاتیانی قەزاکەمان هەرێمی کوردستان ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان لە سەر ڕیفراندۆم ڕونبکەینەوە و ئاخۆ بۆچی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەری ڕێناکەون، خۆشبەختانە گفتوگۆیەکی هێمنانە ئەنجام درا لای هاوڵاتیانیش حزبەکان ڕونیانین کردەوە ئاخۆ بۆچی ناکۆکن لەسەر ئەم گشتپرسییە”. 
 
 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *