بەهۆی بومەلەرزەکەی شەوی ۱۱/۱۲ بەشێکی هاوڵاتیان لە ترسی داڕمانی خانوەکانیان لە خیمەدا دەمیننەوە، بەوهۆیەشەوە باری دەرونییان باش نییە.
عەزیز ئەحمد، هاوڵاتیەکی قەزای شارەزوورە و بۆ “شارەزوور نیوز” وتی، “بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکە لە خیمەدا ئەمینینەوە و تا ئیستا هیچ کەس و لایەنیک هیچ هاوکاریەکی نەکردوین ناشتوانین بچیینە ماڵەکانی خۆمان منداڵەکانیشمان ناتوانن بچنەوە قوتابخانەکان بەهۆی دارومانی خوێندنگاکانیان و بەهۆشیەوە باری دەرونی خوێندکارەکان نا جێگیرە و بەردەوام لەترسدا ژیان بەڕێدەکەن “.
دوکاندارێک بە “شارەزوور نیوز”ی ڕاگەیاند، “لە ئیستادا موشتەری خیمە و لایلۆن چادر زۆر بوە و خەڵکی بە ڕێژیەکی زۆر ڕو دەکەنە دوکانەکەم بۆ کڕینی خیمە “.
شارەزوور نیوز – ڕاژان و ئاشتی