خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی خۆ ڕۆشنبیر کردن لە ڕۆشنبیری شارەزوور ئامادەبوون

 شارەزوور نیوز – کاروان کەریم
گروپی کچانی گەوهەر بە هاوبەشی بەڕێوبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور ئەمڕۆ هەینی گفتوگۆیەکی کراوە بۆ هەریەک لە (د.فاروق ڕەفیق و هاوژیی مەلا ئە مین ) لەسەر چەمکی ڕۆشنبیری و چەندین پرسیاری تر لەو بوارە ڕێکخست.
ئامادەبوان بە تامەزرۆوە گوێیان دەگرت بۆ ئەوەی دواتر سەرنجی خۆیان لە سەر تەوەرەکە دەرببڕن.
گەرمیان عوسمان، بەشداربویەکی گفتوگۆکەیە و بە “شارەزوور نیوز”ی ڕاگەیاند، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا زۆر گرنگە و من پێم وایە کۆمەڵگا بەرە و نوێبوونەوە و پێشکەون دەبات.
وتیشی، بە تەواوی هاوڕام لەگەڵ هەردوو میوانەکە، وە پێویستە وشەی ڕۆشنبیر ڕەتبکرێتەوە چونکە ئەگەر کەسێک یا کۆمەڵێک یا دەستەیەک ناو لەخۆیان بنێن ڕۆشنبیر ئایا ئەکرێت تەواوی کۆمەڵگا تاریکبیر بێت؟.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت هیچ کەس ناو لە خۆی بنێت ڕۆشنبیر چونکە هیچ کەس لە سەرجەم چەمکەکاندا خاوەن شارەزای و توانای تەواو نییە، هەر کەس لە بواری خۆیدا خزمت دەکات، پێویستە ناوی بواری خۆی لە بەرامبەر بەکاربهێنرێت.
لای خۆشیەوە، دکتۆر فاروق ڕەفیق، بە “شارەزوو نیوز”ی ڕاگەیاند، “کێشەی سەرەکی ئێمە لێرەدا لە ڕاستیدا غیابی ڕۆشنبیرییە باس لە وڵاتی ڕۆشنبیری ناکەم ڕۆشنبیری فەرهەنگ بە مانای کلتور ئەمە زادە گەورەکەیە وات لێ دەکات کۆمەڵێك شت بیری ئەو کلتورە “.
وتیشی، “جگە لە دەوڵەمندی، رۆحی ئینسانەکانە ئێمە غیابی ئەو کلتورییە وای کردووە کە ئێمە تاڕادەیەک لە کۆمەڵێک نا هەمواری سیاسی و ئاینی هەڵمان کردووە ئەمە خراپە دروست کردنی کلتورێکی نوێ دەوڵەمەند وا دەکات کە دەستکاری ژیانی کۆمەڵگای خۆت بکەیت “.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سیاسی ئێمە تێناگات ئێمە سیاسیمان نییە بۆ ئەوەی تێبگات ئەمڕۆ لە سیاخی خەربیان ڕۆڵی خۆی ئەزانێت ئێرە کۆمەڵە خەڵکێک سیاسەتیان لەناو بردووە وە بەو ناوەوە کۆمەک دەکەن  ئینجا کۆمەڵێک ڕۆشنبیر کۆمەکیان دەکەن “.
هاوکات، نارین عوسمان، سەرپەرشتیاری گروپی کچانی گەوهەر بە “شارەزوور نیوز”ی وت، “ئەمڕۆ وەک گروپەکەمان بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری شارەزوور گفتوگۆیەکی کراوەمان سازکرد بۆ هەر یەک لە (فاروق ڕەفیق و هاوژینی ملا ئەمین ) لە سەر چەمکی ڕۆشنبیری و ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە بارو دۆخی ئێستای کوردیدا بە تایبەتی باشور “.
وتیشی، “ئەتوانین بیبەستینەوە بەوەی کە ئایا کەسێکی خوێنە رئەتوانێت ببێتە کەسێکی ڕۆشنبیر تاڕادەیەکی باش گفوگۆکە کرابوە سودێکی باشی لێوەرگیرا لە لایەن ئامادەبوانەوە “.
گروپی کچانی گەوهەر ئامانجیان بە کلتورکردنی خوێندنەوە و ڕۆشنبیرکردنی تاکە و لە داهاتوییەکی نزیکدا وا بڕیارە میوانداری (فەرهاد پیرپاڵ) بکەن لەسەر چەمکی ئازادی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *