ئاگادارییەک لە تیمەکانی تەندروستیەوە بۆ دانیشتوانی قەزای شارەزوور و وارماوە

ئاگادارییەک لە تیمەکانی تەندروستیەوەبۆ دانیشتوانی قەزای شارەزوور و وارماوە
بەهاوکاری تیمەکانی تەندروستی لە قەزای شارەزوور وناحیەی وارماوە هەلدەستێت بە هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سوریژە و ملەخرە . 
هەلمەتەکە وا بریارە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری( ۲-۹-۲۰۱۸ )هەڵمەتی کوتانی مندالان دژی نەخۆشی سوریژە و ملەخڕەلە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، تیمەکانی کوتان لە سنوری قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوە و سەرجەم گوندەکانی دەورووبەری ، ماڵ بە ماڵ دەگەڕین هەلمەتەکە ماوەی  10 رۆژ دەخایەنیت ئەو مندالانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان ۹مانگ تا 5  سالدایە .
تیمەکانی تەندروستی داوا لە هاولاتیانی بەرێز دەکەن هاوکاری تیمەکان بکەن و منداڵەکانیان بکوتن .
ئاشتی کەریم / شارەزوور نیوز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *