ڕینمایەکانی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی مندالانی سارا لە قەزای شارەزوور

ڕینمایەکانی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی مندالانی سارا لە قەزای شارەزوور
باخچەی ساوایانی سارا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێنمای وەرگرتنی لە باخچەکەیاندا بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگیەنراوەکە:
 بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێ منداڵەكانیان لە باخچەی سارا وەربگیرێت
 زانیاری وەرگرتنی منداڵ لە باخچەی ساوایانی سارا بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩
ڕۆژی ٤ شەممە ٥-٩-٢٠١٨ منداڵ وەردەگرێن
*ئەو منداڵانە وەردەگیرێن كە لەدایكبووی ١-١-٢٠١٣ بۆ ٣١-١٢-٢٠١٣ن
*ئەو منداڵانەی لە دایكبووی ١-١-٢٠١٤ بۆ ٣١-١٢-٢٠١٤ن  مەرجە دایكی منداڵەكە فەرمانبەر بێت و پێش ناونوسكردنی منداڵ پشتگیری شوێنی كارەكەی بھێنێت
بە پێچەوانەوە لە ژێر ھیچ پاساوێكی تردا وەرناگیرێت
پێداویستی:-
١-شەش وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی منداڵ.
٢-كۆپی پێناسی باری شارستانی منداڵ(تەسكەرە) بە ملەوەنی.
٣- كۆپی كارتی زانیاری سەرۆك خێزان.
٤-فایلێكی بەتاڵ.
٥-بڕی (٥٠٠٠) ھەزار دینار(دخولی)
تێبینی:-١-فۆڕمی وەرگرتنی منداڵ لای خۆمان دەست دەكەوێت و مەیكڕن.
٢-تەنھا منداڵی سنوری  باخچەكەی خۆمان وەردەگرین.
٣-تكایە بەپێی  ئەو ڕێنماییانەی كە لە سەرەوە دامانناوە سەردانمان بكەن.
٤-تكایە گەر ئەو خاڵانەی لای سەرەوە گونجاو نەبوو بۆ وەرگرتنی منداڵەكەت تكایە بە ھیچ جۆرێك ڕووگیرمان مەكە و تەكلیف لە كەس مەكە چونكە ئەوكاتە ئەگەر بە دڵی تۆ بكەین دەبێت مافی كەسێكی تر بخۆین .
ئاشتی کەریم / شارەزوور نیوز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *