ئاگاداریەک لە “نووسینگەی زانیاری شارەزوور”ەوە
دوای هەڵوەشاندنەوەی نووسینگەی زانیاری وارماوا ، لێپرسراوی نووسینگەی شارەزوور ئاگادریەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کردوەتەوە کە تیایدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەمەودوا بەپێ خشتە سەردانی نووسینگەکە بکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سڵاو ڕێز هاوشاریانی ئەزیز
ئاگاداریەک بۆ دانیشتوانی قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا و لادێکانی چواردەور وەک ئاگادارن نووسینگەی زانیاری وارماوا هەڵوەشاوەتەوە ئیش و کار هاتووەتە لای ئێمە قەرەباڵغیەکی زۆری دروستکردوە ڕۆژانە کارمەندەکانمان زۆر ماندوودەبن ڕۆژ هەبووە تا سەعات ٤ ماونەتەوە بۆ ئیشی هاوڵاتیان بۆیە بە پێویستمان زانی خشتەیەک ڕێکبخەین بە پێی ئەو خشتەیە سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین سوود بگەیەنین گلەی هیچ کەسێکمان نەیەتە سەر چوونکە هەموان خزم و هاوڕێ و کەسمانن
خشتەکەش بەم شێوەیە لای خوارەوەیە
١- ڕۆژانی (یەک شەممە و دووشەممە و سێ شەممە ) سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی مامەڵە
٢-ڕۆژی (چوارشەممە) کەس سەردانمان نەکات خەریکی دروستکردنی کارتەکانین
٣- ڕۆژی (پێنج شەممە ) سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان
تکام وایە لە هەموان پابەند بن بە خشتەکەوە بۆ ئەوەی ئێمە ئیحراج نەبین ، بتوانین ئیش و کارەکانتان بە ڕێکی ڕاپەڕێنین
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم
نقیب / سەرخێڵ نجم الدین ملامحمد
ل. نوسینگەی زانیاری شارەزوور
٢/٩/٢٠١٨
شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ