خزمانی عەبداللە ئۆجەلان لە شارەزوور کێن ؟

ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی گوندی (گردەنازێ)ی دەڤەری شارەزوور كە لە عەشیرەتی بەرازین، باسلەوە دەكەن كە عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری دەستگیركراوی پەكەكە خزمی ئەوانەو لە عەشیرەتی بەرازییە.
بەو پێیەی كە ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانی گوندەكە لە عەشیرەتی “بەرازین” و عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە)ش لەهەمان عەشیرەتە، هەر بۆیە لەناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەكاندا،
سەركردەو هەڵووسڕاوانی پەكەكە بەگەرمی‌و بەردەوامی سەردانی گوندی ” گردەنازێ”ی دەڤەری شارەزووریان دەكردو هەوڵیاندا بەم هۆیەوەو لە ڕێگەی خزمایەتی نێوان بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی ئەم گوندەو ئاپۆی سەركردەیانەوە، ڕێكخستنەكانیان لە دەڤەری شارەزوور گەشە پێبدەن.
وەرگیراوە لە لڤین پرێس 
لەژمارە 284ی گۆڤاری لڤیندا كە ئێستا لە بازاڕدایە، راپۆرتێكی وردو پڕ زانیاری دەربارەی خزمەكانی ئۆجەلان لەشارەزوور بڵاو كراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *