گروپێکی بچووک و خزمەتێکی گەورە لە قەزای شارەزوور

گروپی خۆبەخشانی زەڕایەن کە لە  ٨ کەس پێکدێن  لە شارۆچکەی زەڕایەن ماوەی پێنج ساڵە کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی چینی هەژار و منداڵانی بێ باوک ئەم گروپە ماوەی ٢ ساڵە بەنهێنی لەلایەن فێرخوازان و بازرگانانی سلێمانیەوە هاوکاری دەکرێن و توانیویانە مووچە بۆ منداڵانی بێ باوک ببڕنەوە …، ئەم ڕێکخراوە ماوەی سێ ساڵە کارەکانیان پەرەی سەندوە و بەردەوامە، لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە مۆڵەتیان لە ناحیە و قائیم قام وەرگرتوە و سندوقی هاوکاری لە ناوبازاڕەکاندا دانراوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە نزیکەی ٧ بۆ ١٠ ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە و بەشێک لەو پارەیە بەسەر ماڵەهەژارەکانی سنورەکە دابەش کراوە و بەشێکی دیکەش پێش جەژن وەک جەژنانە دراوە بە ٢٠٠ ماڵ لە ناوچەکانی نەسر و زەڕایەن و چەند ماڵێک لە گوندەکانی سەربە هەڵەبجە .. هەروەها لەپاڵ ئەم چالاکیانەدا هەستاون بە دابینکردنی عارەبانەی ڕۆشتن بۆ کەم ئەندامان و دابینکردنی ٢ قەرەوێڵەی گەڕۆک بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە ، ئاماژەیان بەوەش یا لە زستاندا ٤٠٠ دەبە نەوت دەبەخشن بە ماڵەکانی سنورەکە و لەپاش ڕوودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی وڵاتی ئێران کەمپینێکیان ڕاگەیاندوە و توانیویانە بڕی ٤ تەن خۆراک و پێداویستی کۆبکەنەوە و پێشکەش بە ڕێکخراوی بێناز بکەن لە هەمان کاتدا ٢٥ ملیۆن تمەن کۆکراوەتەوە و بەخشراوە بە هەژار و پەککەوتەکانی وڵاتی ئێران …، باس لەوەش دەکەن کە ساڵانە لە وەرزی زستان جلوبەرگ و پێداویستی دەبەخشن بە خوێندکاران و لە ماوەی ڕابردوو بڕی ٨ ملیۆن دینار بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئەسێ دراوە بە پێداویستی خویندکاران و دابەش کراوە بەسەر ١٧٠٠ خوێندکار لە خوێندنگەکانی (کاروان،کانی میل،هەواران،دانا) ی سەر بە ناحیەی زەڕایەن .. ئەم گروپە هەموو ساڵێک لەزەڕایەنەوە دەستیان پێکردوە ئەم ساڵ جگە لە زەڕایەن هاوکاریان بە خشیوە بە نەسر و قەرەگۆل و بایز ئاوا و زەڕایەنی کۆن .. وە لە قەزای شارەزوریش ٢ خوێندنگە بە ٤٠ خوێندکار هاوکاری کراون ، ئەوان دەڵێن لە ئێستادا بەس پێڵاو هەیە بیبەخشن بە خوێندکاران وە تیمی گڕۆکی ئەم گروپە شەوان نەوت و خواردن دەبەخشن و هەر سندوقێکی خۆراک پێکهاتوە لە ( برنج،زەیت،دۆشاو،چا،نیسک،نۆک،فاسۆلیا،شیر) .
داڕشتنەوە : کاشان قادر کاکە 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *