شارەزوور نیوز دەبێت بە ھۆکاری چارەسەرکردنی منداڵێک لە قەزای شارەزوور

دوای
ئەوەی کاردۆی تەمەن هەشت مانگ لە قەزای شارەزوور ماوەی سێ مانگ بوو توشی حەساسێتێکی
جیاوازبوو
خیزانەکەی
سەردانی چەندین پسپۆڕیان پێکردبوو چارەسەری یەکجاری نەبوو، باوکی کاردۆ هانای بۆ
شارەزوورنیوز هێنا دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک بابەتێک لە پەڕەی تایبەتی
شارەزوورنیوز چەندین جۆر پێشنیار کرا بۆ باوکی بۆ چارەسەرکردنی کاردۆ ، بەڵام
هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتوی ئەڵمانیا بەناوی سەردەشت کە کوڕەکەی هەمان کێشەی کاردۆی
هەبوو بەڵێنی دا کە وێنەی کاردۆ نیشانی دکتۆری کوڕەکەی  بدات لە ئەڵمانیا هەر دەرمانێک پێویستی کرد بۆ
کاردۆی بنێرێتەوە دوای نیشاندانی وێنەی کاردۆ و ناردنەوەی دەرمانەکان ،بەکارهێنانی
لەلایەن خێزانەکەی کاردۆوە ئێستا کاردۆ بەیەکجاری ڕزگاری بووە لەو حەساسیەتە
،باوکی زۆر سوپاسی شارەزوورنیوز و کاک سەردەشت دەکات کە هاوکاربوون لە ڕزگارکردنی
منداڵەکەی لەو حەساسیەتە .  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *