وابڕیارە سبەینێ ڕۆژی پێنجشەمە کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی لە هۆڵی بۆنەکانی قەزای شارەزوور کۆنفرانسێک بەڕێوەبچێتبە ناونیشانی گەشەپێدانی کشتوکاڵی سەرچاوەیە بۆ ژیانێکی تەندروست و ئابووریەکی بە هێز .کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزاکە دەبێت و سپۆنسەرکراوە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە .
بیلال حەمە ڕەوف یەکێک لە ڕێخەرانی کۆنفرانسەکە بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند:کۆنفرانسەکە سێ تەوەری سەرەکی لە خۆدەگرێت .
تەوەری یەکەم : کێشەکانی کشتوکاڵ و چارەسەر و پەرەپێدانی بەروبوومەکان لەڕووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە .
تەوەری دووەم : چۆنیەتی بە بازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان .
تەوەری سێیەم : بواری سامانی ئاژەڵ و گرفتەکانی .ماوەی پێشکەشکردنی هەر بابەتێک لە کۆنفرانسەکەدا ٢٠ دەقە دەبێت و لەهەر تەوەرێکیدا ماوەی ١٠ خولەک بۆ گفتوگۆکردن دانراوە .کۆنفرانسەکە هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٢ بەکۆتا دێت .
سبەینێ لە قەزای شارەزوور کۆنفرانسێکی کشتوکاڵی بەڕێووەدەچێت .
ناوەندی هەواڵ – شارەزوورنیوز