پەروەردەی شارەزوور دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ناوی ١٠ یەکەمەکەی لەسەر ئاستی پەروەردەکەی بڵاوکردووە لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە لە کۆی ١٠ یەکەمەکەی بەشی وێژەیی سەرجەمیان کچ و هیچ کوڕێک نەیتوانیووە لە ڕیزبەندەکەدابێت .