پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی باسی لەوەکردووە، لەمڕۆوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە، دەشڵێت، بۆ سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمدا لە گەرمیان دەبێت بە ٤٨ پلە و نزمترینیش سلێمانی و دهۆک دەبێت بە ٤٣ پلە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما بەم جۆرە دەبن:

هەولێر: 44

سلێمانی: 43

دهۆک: 43

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 44

سۆران: 42

راپەرین: 44

گەرمیان: 48

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *