جوتیارانی شارەزوور نیگەرانن لە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان

ئامادەکردنی : شاوەیس فتاح مدحت

لە سنوری قەزای شارەزوور ٢١٥٦ جوتیار هەیە ،کەساڵان ٥٤٠٦٦ دۆنم زەوی دەیم و ١٨١٢٧ زەوی بەراوو بۆ کشتوکاڵ کردن بەکار دەهێنن، ئەم زەویانە دابەش بوون بەسەر ٤٢ گوندی سنورەکە ، جوتیاران بەشێکی زۆری زەویەکانیان بەگەنم وجۆ دەچێنن.

فەریدون حسێن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی شارەزوور، بۆ شارەزوور نیوز وتی” لەقەزای شارەزوور ٥٦ هەزار و ١٦٦ دۆنم زەوی بەگەنم داچێنراوە، سەرەڕای ئەو ڕێژەیە بەرهەمی گەنمی ئەمسڵ بەدڵی جوتیارانی شارەزوور نەبوو ، چونکە بەهۆی بارینی بارانی زۆرەوە بڕشتی کەم بوو جگە لەوەش بەشێکی زۆری گەنمەکان توشی نەخۆشیبوو، رێژەی گەنمی بەرهەمی گەنم لە یەک دۆنمدا ٤٠% کەمی کردووە ئەگەر ساڵانی پێشوو دۆنمێک زەوی ٨٠٠ کیلۆ گەنمی تێدا بەرهەم هاتبێ ئەمساڵ ٤٥٠ کیلۆ تێدا بەرهەمهاتووە”

فەریدون حسێن، ئەوەشی وت ” پێویستە ئەوجوتیارانەی گەنم دەبەن بۆسایلۆ بەڵگەی فەرمی زەویەکانیان پێبێت و ناویان لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور تۆماربێت ،بەپێی ئەوخشتەی حکومەی عێراق دایناوە بۆ هەرێمی کوردستان لەمساڵدا ٧٠٠ تەن کیلۆ گەنم لەجوتیاران وەردەگیرێت، ئەمەش دابەش بووە بەسەردۆنمی زەوی جوتیاراندا و بۆهەر دۆنم زەویەک ٢٣٦کیلۆ لەجوتیارانی شارەزوور وەردەگیرێت”

بەبەراورد بەساڵی پار سایلۆکان ٧٠% رێژەی وەرگرتنی گەنمیان لەجوتیارن زیادکردووە، بەجۆرێک ساڵی پار ١٧٦کیلۆ وەردەگیرا بۆ هەر دۆنمێک زەوی ئەمساڵ ٢٣٦ کیلۆ وەردەگرێت،سەرەڕای زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم جوتیاران نیگەرانن چونکە ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لەو رێژەیە زیاترە کەحکومەت بۆی داناون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *