نزا بەکر ڕەشید، منداڵێکی دانیشتوی قەزای شارەزوورە بەوتەی دکتۆرێکی منداڵان ئاستی زیرەکی %125
نزا تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و دەیان کتێبی خوێندووەتەوە دکتۆرەکەی دەڵێت پێویستی بە قوتابخانەی تایبەتە بۆ بڕینی قۆناغەکانی خوێندن بەشێوەی خێرا و بوونە ئەستێرەیەکی پرشنگداری بواری زانست .
ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە و کامبریج هاتنە سەرخەت و وەزیری پەروەردە سێ جار ئەمڕۆ لەگەڵ خانەوادەی (نزا ) خان گفتوگۆی کردووە، قوتابخانەی کامبریجی نێودەوڵەتیش بڕیاریدا کە تێچووی خوێندنی بەتەواوی لە لای خۆیان بگرێتە ئەستۆ کە بۆ ئێستای ئەم ئازیزە زۆر گونجاوە لە کوردستان .