بەم نزیکانە تێرمیناڵی شارەزوور دەکرێتەوە ..

              
                             شارەزور نیوزـ ستار حەسەن
تێرمیناڵی شارەزور بە شێوازیکی مۆدێرن دروست کراوە و سەرجەم هێڵەکانی سەر بە قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوای تێدا کۆدەبێتەوە، نزیکەی پێج ساڵە دەست بەکارەکانی کراوە و ماوەی چەند ساڵێکیشە کۆتای بە کارەکانی هاتوە، بەپێی زانیارییەکانی “شارەزوور نیوز”لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە کار.

ئەرکان محمد، شۆفێری تەکسیە لە قەزای شارەزوور، ئەو بۆ “شارەزوور نیوز”وتی، “ئێمە وەک شۆفێران خۆشحاڵین بەکردنەوەی ئەو تێرمیناڵە،  کە ماوەی چەند ساڵێکە لە چاوەڕوانی کردنەوەی ئەو تێرمیناڵەداین تاوەکو ئێمەش وەک شارو و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ببین بە خاوەنی تێرمیناڵێک تایبەت بە خۆمان”.
داواشدەکەن، “هەندێک لە شۆفێرە بێ خەتەکانی ناوچەکە سەرپێچی دەکەن و سەرنشینەکان دەگوازنەوە هیوادارین لە ئەگەری کردنەوەی تێڕمیناڵە تازەکەدا پۆلیسی هاتوچۆ ڕێوشوێنە یاسایەکانی توندتر بکاتەوە و چەند ناوەندێکی پشکنین لە قەزاکەدا دابنێرێت”.
بەپێی زانیاریەکانی “شارەزوور نیوز” وا بڕیاره لە ماوەیەکی نزیکدا تێرمیناڵی شارەزوور بکرێتەوە بەڕوی شۆفێران و هاوڵاتیاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *