شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسول عەلی
عهلی جێگری یهكهمی سكرتێری گشتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، “تەندروستی سکرتێری گشتی یەکێتی تەندروستی تێکچووە “.
لە ڕونکردنەوەیەکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسوڵ کە وێنەیەکی دەست “شارەزوور نیوز” تیایدا هاتوە کە تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵ تێکچووە.
دەقی روونکردنەوەکەی نووسینگەی رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-11-2017 باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسول عەلی تێكچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
د.دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
كۆسرەت ڕەسول عەلی