شارەزوور نیوز – کاروان کەریم
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوا لە ڕاگەیاندراوێکدا داوایەک ئاڕاستەی وتارخوێنی مزگەوتەکانی ناحیەکەی کردووەتەوە کە لە وتاری هەینیدا داوا لە هاوڵاتیان بکەن کە ڕۆژی شەممە بەرمیلەکانیان لە گەڕەکەکانیان دابنێن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشە سوتەمەنی (نەوت).
دەقی ڕاگەیاندراوەکە :
بۆ سەجەرم /وتارخوێنی مزگەوتەکانی ناو ناحیەی وارماوا.
بابەت /ئاگادارکردنەوەی هاولاتیان.
وەک بەڕێوبەرایەتی ناحیەی وارماوا داواکارین لە بەرێزتان لە وتاری ڕۆژی هەینی دابفەرمون بە ئاگادارکردنەوەی هاولاتیانی ناحیەکەمان کە ڕۆژی شەمە بەرواری (٢٠١٧/١١/٢٥) بەشە سوتەمەنی نەوتی هاولاتیان دەگاتە ناحیەکەمان داواکارین لە هاولاتیان بەرمیلەکانیان لەکۆلانەکانی خۆیاندا دابنێن.
تیبینی/ بۆ وەرگرتنی بەشە سوتەمەنی (نەوت) ئەم پیداویستیانەی لای خوارەوە پێویستە :
١- کارتی پلاستیکی نەوتەکە.
٢- ئستنساخی تەسکەرە، تەسکەرەی ئەو کەسەی کە کارتە پلاستیکەکەی بەناوەوەیە.
۳- بڕی 54,000 پەنجا و چوار هەزار دیناری عێڕاقی بۆ هەر بەرمیلێک.