سەر لە ئێوارەی ڕۆژی 2017/12/7گروپی هێما بۆ کاری میدیای هەستاون بە ناشتنی زیاتر لە 100 نەمام لە جۆری دۆدۆنیا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی گروپەکەیان، وابڕیاریشە مەڕاسیمێک بۆ ئەو یادە ڕێکبخەن.
محه‌مه‌د حاجى سه‌رپه‌رشتيارى گروپى ميديايى هێما بە “شارەزوور نیوز”ی رايگه‌ياند، ” له ساڵيادى دامه‌زراندنى گروپى ميديايى هێمادا و پێش ده‌ستپێكردنى ياده‌كه له لايه‌ن
كه‌سايه‌تى خاكى و دۆستى ژينگه، (ماجید محەمەد یوسف ) 100 نه‌مامى جۆرى دۆدۆنياى پێشكه‌ش به ساڵيادى گروپه‌كه‌مانى كرد “.
وتيشى، ئێمەش به‌م شێوه‌يه پله به‌ندیمانكرد بۆ ناشتنى نه‌مامه‌كان 50 نه‌مان بۆ قه‌زاى شاره‌زوور 50 نه‌مانى تر بۆ ناحيه‌ى زه‌رايه‌ن، ئه‌وه بوو ڕۆژی پێنجشممه له ناحيه‌ى زه‌رايه‌نه‌وه ده‌ستمان پێكرد به هاوكارى شاره‌وانى شاره‌زوور به شێك له هاولاتيانى ناحيه‌كه و ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌مان 50 نه‌مامان ناشت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گروپی میدیایی هێما لە 2016/12/12 چەندین جۆر چالاکییەکی ئەنجام داوە لە بواری ڕاگەیاندن زیاتر گەنجانی شارەزوور بەشداری چالاکییەکانیان کردووە چەندین خول وسیمیناری ئەنجامداوە کە زیاتر لە بواری ڕاگەیاندنبووە وەک (خولی ڕاگەیاندن و وەرزش کۆمەك وهاوکاری بۆئاوارەکانی دووزخورماتوو و کەرکوک و وەهه روەهابۆزیان لێکەوتوانی بومەلەرزە کەی کرماشانی )وە هەروەها گۆڤارێک کەمانگی جارێک دەردەچێت بەناوی گۆڤاری هێماوە “.
ئاماژەی بەوەشدا، “ڕۆژی 12/2/2017 مەڕاسیمێک بۆ ئەو یادە ڕێکدەخرێت و ژمارەی سێ و چوار لە گۆڤاری هێما نمایش دەکرێت “.
شارەزوور نیوز/ کاروان کەریم