شارەزوور نیوز- کاروان کەریم
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، کە بەڕێوبەرایەتییەکەیان بە دەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی بودجەی پێویست دەگەڕێنێتەوە.
مەریوان تۆفیق، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری شارەزوور بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند:”به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌که‌مان به‌ده‌ست زیاتر له‌کێشه‌یه‌که‌وه ده‌ناڵێنێت”.
مەریوان، ئاماژەی بە کێشەکان کرد و تی:”فه‌رمانبه‌ری پسپۆرمان وه‌ک پێویست نییه، هەرچەندە هه‌ندێک له فه‌رمانگه‌کانی دیکه پێشتر ڕێژه‌یه‌کی زۆری فه‌رمانبه‌ریان بۆ دامه‌زراوه، به‌ڵام بۆ ئێمه هیچ دامه‌زراندنێک نه‌بووه”.
ناوبراو، ڕاشیگەیاند:بەڕێوبەرایەتییەکەمان ساڵانە بودجەی تایبەتی بۆ دابین ناکرێت و وەک پێویستیش پارە بۆ چالاکەییەکانمان تەرخان ناکرێت.
مەریوان تۆفیق، ڕەخنەی لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت و وتی: بودجه‌یه‌کی باش به‌ناوی پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه، که بۆ ته‌واوی به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کانی ڕۆشنبیرییه، بەڵام ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌یه‌کسانیی دابه‌ش ناکرێت”.
ڕاشیگەیاند:”ژماره‌یه‌ک که‌س له‌جومگه‌کانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییدا دانراون ڕه‌نگه له‌ئاستی پێویستدا نه‌بن، له‌بری ئه‌وه‌ی کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌ته‌که‌یان بکه‌ن هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئفلیجکردنی”.
لەبارەی چۆنییەتی ژمارە و چۆنیەتی ئەنجامدانی چالاکییەکانیانەوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی شارەزوور، وتی: ساڵی ڕابردوو ٣٠ چالاکییمان ئەنجامداوە و بەهاوکاریی کەسانی دیکە بووە.
لەکۆتایی قسەکانیدا، مەریوان تۆفیق، هیوای خواست، کە وەزارەتی ڕۆشنبیریی جیاوازیی لەنێوان بەڕێوبەرایەتییەکاندا نەکات.
بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی شارەزوور لە ٢٠/١١/٢٠١٣ لە قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی بە فەرمیی کراوەتەوە.