شارەزوورنیوز: کاروان کریم
لە ناحیەی زەڕایەن چالاكوانێكی گەنجی شارۆچکەکە دروستكردنی پەیكەرێك بۆ پێشمەرگە لە ئەستۆ دەگرێت، ئەوەیش وەك هەڵوێستێك بۆ ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكان.
عوسمان عەبدوڵا، چالاكوان لە ناحیەی زەڕایەن بە “بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند، بە ئەركی خۆی دەزانێت وەك چالاكوانێك و ڕۆژنامەنووسێك تێچووی دروستكردنی پڕۆژەی پەیكەرێك بۆ پێشمەرگە بگرێتە ئەستۆی وەك هەڵوێستێك بۆ ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە.
وتیشی، پڕۆژەكە لە ژێر چاودێری فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا سەرپەرشتی دەكرێت و لەلایەن هونەرمەند بابان ڕەشید دروست دەكرێت.