لە یەکی ئایاردا کرێکاران خۆپیشان دەکەن

شارەزوور نیوز – کاروان کەریم
لە سلیمانی رۆژی یەکی ئایار بە چالاکیەک بەرزڕاگیرا چالاکیەکە لە سەنتەری شاری سلیمانی دەستی پیکرد بۆ بەردەم باخی گشتی.
  زەیدان تەها چالاکوان   بە شارەزوور نیوزی راگەیاند :- ئەمڕۆ بۆ یادکردنەوەی یەکی ئایار و بەرزڕاگرتن و پیرۆزکردنی لە چینی پڕۆلیتار (کرێکار ) کرێکارانی پارێزگای سلێمانی هاتووینەتە سەرشەقام .
ئەوەی گرنگە و جیاوازە لەڕابردوودا هەموو چین و توێژەکان ڕژاونەتە سەرشەقام بەبێ گوێدانە هیچ ئایدۆلۆژیایەک بۆ بەگژداچوونەوەی ستەمی سیاسی و سەرمایەداری .
چالاکییەکان سەرەتا لە سەنتەری شاری سلێمانیەوە دەستی پێکرد و دواتر لە باخی گشتیەوە بە ڕێپێوان و بەرزکردنەوەی دروشم بەردەوام بوو بەرەو سەهۆڵەکە ، چالاکیەکان تاکو سەر لە ئێوارە بەردەوامی هەبوو .
خۆپیشاندانی کرێکاران دوای ئەوە دێت کە بێپلانی حکومەت و بارودۆخی ئابوری کوردستان چینی کرێکاری بەشمەینەتی کوردستانیان تووشی بارودۆخێکی ناهەمووار کردووە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *