لەقەزای شارەزوور بۆ ئەم ساڵی خوێندنی بنەرەتی دوو وانە بەزمانی ئینگلیزی دەخوێنرێت

كردنەوەى خولێك بۆ مامۆستايانى قەزاى شارەزوور بۆ دوو وانەی  بیرکاری و زانست 
شارەزوور نیوز : سنور ٳبراهیم
لەقەزاى شارەزوور بۆ مامۆستايان بۆ دوو وانەى بيركار و زانست كە ئەم دوو وانەيە بە زمانى ئینگلیزی لەم خولەدا دەەوترێتەوە .
مامۆستا نبیل حمە ساڵح  به شارەزوور نيوزى راگەیاند :-
شێوازی وانەوتنەوەکان بەشێوەی محازەرە لە لایەن مامۆستایانی پسپۆرەوە  ڕۆژانە بۆماوەی 30 ڕۆژی تەواو  دەوترێتەوە  هەر ڕۆژێک مامۆستایان سێ کاتژمێر و نیوەکەی تری پسپۆریەکی خۆی واتە بیرکاری و زانست بەجیا 
وتيشى :- وتنەوەى ئەم وانانە بە زمانى ئينگليزى سودى بۆخوێندکاران هەیەو ساڵی پار تەنها پۆلی یەک بوو خویندکاران سودێکی زۆریان لی بینیوە وە لە داهاتوودا زیاتر دەردەکەوێت کەچەند سوودی زۆربووە 
هەروەها وتيشى :- پێشنیازم ئەوەیە ئەو  مامۆستایانەی کەدیاری دەکرێن بۆ ئەو خولانە بێن وخولەکەببینن هەر چەندە بەخۆشحاڵیەوە ئەمساڵ چەند مامۆستایەک لەسەر داوای خۆیان هاتوون و داوامان ئەوەیە کە وانەکان بەتێر و تەسەلی ووردێکی خۆی بیڵێنەوە وەک چۆن لەڕابردوودا سەرەرای قەیران سەرکەوتوانە وانەکانی خۆیان وتۆتەوە وخوێندنیان تێ پەڕاندوە.
ناوبراو رايگەياند :- هەموو قوتابخانەکانی ناومەرکەزی هەڵەبجەی تازە و زەرایەن خولەکە دەبینن وبەبێ هیچ جیاوازی لە سیستەمەکەدا تیدا جێ بەجێ دەکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *