ئەنجامی فیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک لە قەزای شارەزوور


حەبیبەخاتوون فیستیڤاڵێکی هونەرییە و ساڵانە رێکخراوی تەژنە ئەنجامی دەدات لە قەزای شارەزوور



یەکێک لە سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەکە بۆ شارەزوورنیوز دوا و وتی
” فیستیڤاڵەکە کراون بەدووبەشەوە سەرلەبەیانی دیداری (ڕەئوف بێگەردبۆ چیرۆک )
کە کۆمەڵێک چیرۆک نووس بەرهەمەکانیان پێشکەش کردووە و دیداری دوای نیوەڕۆش دیداری(
لەتیف هەڵمەت) بووە بۆ شیعر کە شاعیران بەرهەمەکانیان پێشکەش کردووە
“. هەروەها
وتیشی ” جگە لە شیعر و چیرۆک پێشانگای شێوەکاری و دەست ڕەنگینی خانمان و
گۆرانی و میوزیک بەشێکی تری فیستی ڤاڵەکە بوون .
لەکۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا براوەی پێشبڕکێکە دیاری کراون
شاعیر ڕۆژ هەڵەبجەیی یەکێک بوو لە ئامادەبوون بۆ شارەزوور
نیوز دوا و وتی ئەنجام دانی ئەم چالاکیە وەکو جەژنێکی ئەدەبی دەبینم چوونکە بەم
کارە بۆمان ڕوون بوویەوە کە شارەزوور هەر لەکۆنەوە نوسەرانی تێدا هەڵکەوتوە و
گرنگیان بە هونەر داوە
مامۆستایەکی زانکۆ دڵخۆشی خۆی بۆ فیستی ڤاڵەکە دەربڕی و
ڕەخنەشی گرت و وتی “ٚ گرنکیەکەی لەوەدایە کۆمەڵێک نوسەر لە قەزاو ناحیەکاندا
هەن بەڵام دەستیان ناکات بە شارە گەورەکان ئەنجامدانی پرۆژەیەکی وا کارێکی گرنگ و
پیرۆزە ، هەروەها ڕەخنەی هەبوو کە بەژدار بووان بەکەمی بەژداری فیستڤاڵەکەیان
کردوو هیوای خواست لەداهاتوودا نوسەرانی زیاتر بەژداری بکەن

 جێی ئاماژەیە چوار دەقی چیرۆک و هەشت دەقی شعری لە
کێبرکێدابوون .و سێ براوەیی یەکەمی فیستیڤاڵەکە دەست نیشان کران و 
خەڵات کران
ئەوانیش

خەڵاتی سێیەمی چیرۆک (ھێمن بەرزنجی)
خەڵاتێ دووەمی چیرۆک ( پشتیوان ھەڵەبجەی)
خەڵاتی یەکەمی چیرۆک (ئارام حەمە بۆنخۆش)
خەڵاتی سێیەمی شیعر (کەنار سابیر)
خەڵاتی دووەمی شیعر ( بێستوون حەسەن)
خەڵاتێ یەکەمی شیعر ( سرووشت نەوزاد)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *