” جۆزەی ١٦ ئەمپێری سودێکی باشی بۆ زەڕایەن هەبووە ” .



فەرمانگەی کارەبای زەڕایەن دوای بڵاوبونەوەی نوسراوێک سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی جۆزەی ١٦ئەمپێری ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە .

لە ڕونکردنەوەکەدا باس لەوە دەکات چەندساڵێکە جۆزەی ١٦ ئەمپێر دانراوەو سودێکی باشی بۆ سنورە کە هەبووە چ لەڕوی زیادبونی کاتژمێرەکانی کارەبا وە چ لەڕوی جێگری وبونی بەرنامەوە بەتایبەتیش بووەتە هۆی پاراستنی شەبەکە و قاتع و ڕێگری کردن لە سوتانی محاویلە ، بۆ بەرژەوندی گشتیش کارەبای وارماوا چاودێرییەکی باش و پێویستی کردووە ، بۆیە لەئێستادا ئێمە ناتوانین بڵێین لا ببرێت چونکە حاڵی حکومەت دیارە لە ڕوی داراییەو بەلابرنی جۆزەکان هاوڵاتیان و هاوبەشانی کارەبای وارماواش توشی گرفت دەبن لابرنی زیانی زۆری دەبێت :
١ـ لۆد لەسەرمحاویلەو قاتعی گەڕەکەکان زیاد دەبێت ودەبێتە هۆی سوتانیان لەم کاتەدا محاویلەی یەدەک و قاتع وەک پێـویست نییەو بە سوتانی محاویلەیەک بۆ چەند ڕۆژێک لە وەرشە چاکناکرێت و هاوبەشەکانی ئەو محاویلە بێ کارەبا دەبن . ٢ـ فیدەرەکان لۆدی زۆر لەسەرە بەلابردنی جۆزەکان بەناچاری دەبێت بکرێتە سەر محاویلە ، واتا شەوان چەند محاویلەیەک ڕابگیرێت . ٣ـ شەبەکەی کارەبای ناوشار بەهۆی لۆدەوە بەردەوام بەریەک دەکەون دەبێتە گرفت .

٤ـ بەهۆی گرفتی داراییەوە ناتوانین ٢٤ کاتژمێر و بەردەوام کارمەند بجوڵێنین چونکە کارمەند کەمەو بە مناوبە دەوام دەکەن . بۆیە پابەندبون پێوەی ئەوەی کە هەیە لە محاویلەو قاتع دەمێنێتەوە کەموڵکی هاوڵاتیانە لابرنی زیانی زۆرترە لە قازانج و لابردنی هیچ  لەزیادبون و بەرنامەی کارەبا ناگۆڕێت .


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *