بەهۆی داواکاردنی مافەکانیان ژمارەیەک جوتیار دەستگیرکران

جووتیاران له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ لێیان له‌لایه‌ن عه‌لوه‌ى سلێمانییەوه‌ نیگه‌رانن.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی خۆپشاندانی جوتیارەکان و داواكردنی مافه‌كانیان ژماره‌یه‌ك جووتیار ده‌ستگیركراون.

لە ئێستاشدا بەپێی چەند سەرچاوەیەک هێزێک چاودێری عەلوەی سلێمانی دەکات و جوتیاران ناچار دەکەن کە باج بدەن..

وتەی جوتیارێک: “بەروبوومەکانی ئێمە لە بازاڕەکاندا پارە ناکات بەهۆی بەرهەمی هاوردەوە و سەرەڕای تێچووی بەرهەمەکانمان و کرێی گواستنەوە، لە کاتی چونە ژورەوە لە عەلوەی سلێمانی ٥ هەزار وەک سەرانەیەک لێمانی وەردەگرن لە ژێر ناوی پشکنین بۆ بەروبوومەکان لەکاتێکدا هیچ پشکنینێک بۆ بەروبومەکان ناکرێ، تەنها هەندێ جار یەک میوە هەڵ دەگرن و دەی خۆن”

هەروەها وا بڕیارە سەندیکای عەلوەی سلێمانی و جوتیاران کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *