دەستەی ژینگەی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکات

دەستەی ژینگەی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی چوونە سەیران و گەشتدا، ژینگە لە پیسبوون بپارێزن و ئاگر جێنەهێڵن بۆئەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە دروست نەبێت.

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا، کە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردووەتەوە،
ئاماژە بەوەدەكات “ئەو هاووڵاتییەی دەیەوێت قوربانی بكات پێویستە ئەو ئاژەڵەی ئامادەیكردووە بۆ ئەوەی بیکاتە قوربانی لە سەربڕخانەیەکی فەرمی بکرێتە قوربانی، بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری پزیشكی ڤێتەرنەری بێت و پاشماوەكان لەو شوێنە فڕێبدرێت نەك لە كۆڵانەكان و شەقامی گەڕەكەكان”.

دەستەی ژینگە هەرێم: بە پێویستی دەزانێت، ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین ئامادەکراون، پشکنینیان بۆ بکرێت، تا دڵنیابن لەوەی تووشبووی تای خوێنبەربوون نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *