به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربون لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاسایی و دور له رێنماییه‌كانی ڤێنتێرنه‌ری ئاژه‌ڵی لێ سه‌رده‌بڕن.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربون، قائیمقامیه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاسایی و دور له رێنماییه‌كانی ڤێنتێرنه‌ری ئاژه‌ڵی لێ سه‌رده‌بڕن.
وتیشی؛ پێشتر چه‌ند جارێك خاوه‌ن شوێنه‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه شوێنیان بۆ كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ بۆدابینكراوه وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌ربڕن، به‌ڵام به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچیكردن بۆیه به‌ناچاری و له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوێنه‌كانی تێكداوه.