خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند:

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٧/٦، دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە.
هەروەها ڕایانگەیاند کە کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *