بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی ( بێستانسوور)ی سەر بە ناحیەی عەربەت نزیکەی (٥٠٠ داری بی و چنار) سووتان .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت لە گوندی ( بێستانسوور ) ئاگرێک کەوتۆتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ دەرچوون بۆ شوێنی ناوبراو ، هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە ، کە بووەتە هۆی سوتانی نزیکەی ( ٥٠٠ ) داری بی و چنار .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *