بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامدان و ڕێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:
لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سنوری چەمی تانجەرۆ توانیان ( ١ ) هاوڵاتی دەستگیربکەن کە خەریکی دروستکردنی بنەوانەی ئاو و لادانی ئاوەکەی بوو هەروەها مەفرەزەکە دەستی گرت بەسەر یەک شۆفڵ و ( ٧ ) داری بـی کەهەڵکەندرابوو .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی دژی .