لە سۆشیال میدیای کوردی چی ڕوو ئەدات؟

لە ئێستا چەندین گروپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستبوون کە مامەڵە بە وێنە و ڤیدیۆی هەرزەکاران و گەنجان دەکەن، ڤیدیۆکان لەپێناو پارە یان بەئامانجی ئابڕو بردنی ئەم کەسانە بڵاو دەکرێتەوە. زۆرێک لەم کەسانە فریو دەدرێن لەلایەن کەسێک یان هاوڕێیەکی خۆیە و پاشان وێنەکانیان دەدرێت بە گروپ و پەیجەکان، و هەندێکی دیکە بەبێ ئاگای خۆی وێنەکانیا دزەی پێ دەکرێ.
شایەنی باسە توێژەران هۆکاری بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ بێ ئاگای دایک و باوکان لە منداڵەکانیان و فلتەرنەکردنی بابەتەکانی ئینتەرنێت و کڕینی مۆبایل و ئینتەرنێت بۆ منداڵەکانیان پێش ئەوەی تەمەنی یاسای تەواو بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *